سەردێڕ:

لەبارەی گیانلەدەستدانی گەنجێکی سنووری شارباژێر روونکردنەوە دەدرێت

PM:06:16:07/02/2026

1572 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی کەسێک بەهۆی ژەهراوی بوونەوە، چاوگێک لە نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو کەسە بەهۆی قارچکەوە نەمردووە بەڵکو بەهۆی کاریگەریی سۆپای غازەوە مردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، چەند گەنجێک لە شارباژێری سنووری سلێمانی بەهۆی غازی سۆباوە تووشی تەنگە نەفەسی بوون و لە ئەنجامدا کەسێکیان گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو دوو هاوڵاتی لە باخێک لە گوندی باڵخ ماونەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ کاتێک زانراوە یەکێکیان گیانی لە دەستداوە و دووەم کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، ناوبراو هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی منداڵێکە.













گەلەری