سەردێڕ:

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا

PM:12:57:06/02/2026

1260 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی دەڵێت، پشتگیری لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە دەكەن و هیوادارە رێككەوتنەکە ببێتە بنەمایەك بۆ سەقامگیری و چارەسەری كێشەكان لەم قۆناغەدا.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی وژۆن نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سوریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێم کرا.

لایخۆیەوە مەسعود بارزانی وتی، پشتگیری لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە دەكەن و هیوادارە رێككەوتنەکە ببێتە بنەمایەك بۆ سەقامگیری و چارەسەری كێشەكان لەم قۆناغەدا.

دەشڵێت،هیوادارە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بەڕێگەی دیالۆگ بگاتە ئەنجام و هەمیشە پشتیوانی ئەو پڕۆسەیەشە.













گەلەری