سەردێڕ:

برایەن ماست: واشنتۆن لە دۆخی ئێستای سوریا ئاسوودە نییە

AM:08:41:11/02/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی ئەمریکا، لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە کۆنگرێس سەبارەت بە دۆسیەی سوریا، دەڵێت، واشنتۆن لە دۆخی ئێستای سوریا ئاسوودە نییە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، برایەن ماست، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی ئەمریکا وتی، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە، کە هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکان، بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەنەوە و جێگەی قبووڵ نییە، دۆخی ئێستای سوریا لەو ئاستەدا نییە کە پێویستە هەبێت.

وتیشی، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، هیچ چەکێکی سپی و دەسەڵاتێکی رەهای لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە پێنەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنی مانگی رابردووی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، بە هەنگاوێک بە ئاڕاستەی راست و جەختیشی کردەوە کە ئەو هەنگاوە هێشتا بەپێی پێویست نییە و کاری زیاتری دەوێت.













گەلەری