PM:12:14:06/02/2026
1356 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداواێکی سەختی هاتووچۆدا لە شەقامی سالمی سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەفسەرێکی هاتوچۆی سلێمانی بە رادیۆی هاتووچۆی وت، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە روویداوە و لە ئەنجامی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە شۆفێرەکە کۆنترۆلی لەدەستداوە، وتیشی بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
شایەتحاڵێکیش دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی
تیژڕەوییەوە بووە.
هاوکات، تهرمی هاوڵاتییهكه رهوانهی پهیمانگهی پزیشكی دادوهری
كراوه و بریندارهكانیش گوازراونهتهوه بۆ نهخۆشخانهی شار له سلێمانی.