سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی بەرگری سوریاوە لەبارەی چوونی ‌هێزەکانیان بۆ ناوچە کوردییەکان

PM:05:21:20/01/2026

1336 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی سوریا رایگه‌یاند، ئامادەیی تەواوی خۆیان رادەگەیەنن بۆ وەرگرتنی کەمپی هۆڵ و تەواوی زیندانەکانی داعش لە ناوچەکەدا، ده‌شڵێت، "جەخت لەسەر پابەندیی خۆمان دەکەینەوە بۆ پاراستنی خەڵکە کوردەکەمان و پاراستنی ئاسایشیان و دوبارە بەڵێن دەدەین کە هێزەکانمان ناچنە ناو گوند و شارۆچکە کوردییەکان".


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری سوریا لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،" ئامادەیی تەواوی خۆمان رادەگەیەنین بۆ وەرگرتنی کەمپی هۆڵ و تەواوی زیندانەکانی داعش لە ناوچەکەدا و جەخت دەکەینەوە کە لەپێشینەی کارەکانمان بەرەنگاربوونەوەی داعشە".

باسی لەوەشکرد، "رەتیدەکەینەوە دۆسیەی زیندانییەکان وەک بارمتە یان کارتی فشاری سیاسی لەلایەن سەرکردایەتی هەسەدەوە بەکاربهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و تێکدانی سەقامگیری".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە سەرکردایەتی "هەسەدە" دەکەین پابەندبێت بە بەڵێنەکانی و رێککەوتنی ١٨ـی کانونی دووەم بە شێوەیەکی بەپەلە جێبەجێ بکات".

دەشڵێت، "جەخت لەسەر پابەندیی رەهای خۆمان دەکەینەوە بۆ پاراستنی خەڵکە کوردەکەمان و پاراستنی ئاسایشیان، و دوبارە بەڵێن دەدەین کە هێزەکانمان ناچنە ناو گوند و شارۆچکە کوردییەکان".


 













گەلەری