سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: هەوڵدەدەم كێشەكانی سوریا بە ئاشتی چارەسەر بكرێن

PM:06:21:13/01/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی پارتی لەگەڵ هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی رایگەیاندووە، هەرچی لە توانایدابێت بۆ هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی بەهێز، درێخی ناکات. لەبارەی سوریاشەوە دەڵێت، "هەوڵی جددی دەدات بۆ ئەوەی هەمو کێشەکان دور لە توندوتیژی چارەسەر بکرێن".


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەسعود بارزانی لە لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی جوشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە.

بارەگای بارزانی باسی لەوەشكردوە، "مەسعود بارزانی لەبارەی دۆخی عێراق دڵنیایی ئەوەی بۆ شاندی میوان دوپاتکردەوە کە هەرچی لە توانایدابێت، بۆ هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی بەهێز درێخی ناکەن".













گەلەری