PM:04:26:13/01/2026
668 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی گرنگ بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکان و خاوەن پێداویستی تایبەت و سێ یەکەمەکان دەردەکات و ده‌ڵێت، بڕیاریدا خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای (ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، سێ یه‌كه‌م دانه‌مه‌زراوه‌كان) لە کرێی خوێندن ببەخشرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی گشت سه‌رۆك زانكۆی حكومییه‌كانی كردووه، تیایدا هاتووه، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی راوبۆچوونی زانكۆكانتان تایبه‌ت به خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرای (ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، سێ یه‌كه‌م دانه‌مه‌زراوه‌كان) كه ساڵی خوێندنی ٢٣ـی ٢ـی ٢٠٢٤، وه‌رگیراون به‌پێی بڕیاری پێشووتری وه‌زاره‌ت له كرێی خوێندن به‌خشراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زانكۆكان به په‌سه‌ندی
ده‌زانن ناوبراوان له‌كاتی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندن له كرێی خوێندن ببه‌خشرێن
و هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراوان پێشووتر به بڕیاری وه‌زاره‌ت له كرێی خوێندن
به‌خشراون، بۆیه له كرێی خوێندن ده‌به‌خشرێن.
له ساڵانی رابردوودا له زانكۆ حکومییەکانی هه‌رێم سیستمی پاراڵێڵ كاری پێكرا
و خوێندكاران له به‌رامبه‌ر پێدانی بڕه پاره‌یه‌ك له خوێندنی به‌كالۆریۆس،
ماسته‌ر و دكتۆرا خوێندویانه.