PM:12:11:13/01/2026
1116 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، فڕۆکەخانەی سلێمانی دوو گەشتی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، عەتا ئەنوەر، سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری بە ئێن ئاڕتی وت، بەهۆی پچڕان و نەبوونی ئینتەرێت لە وڵاتی ئێران، لە ئێستادا سەرجەم گەشتەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە راگرتووە.
وتیشی، گەشتەکانی ١٤ و ١٨ـی مانگیان
هەڵپەساردووە چونکە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵدا نەماوە.
ئەلەند ئەحمەد - سلێمانی