بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە لە ناحیەی رزگاری سنووری گەرمیان، ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی برینداربووە.
شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاریی سنووری گەرمیان ژنێک زۆپای ماڵەکەیانی داگیرساندووە، بەڵام گڕیگرتووە و ژنەکە دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری ئێن ئار تی وتی، ژنەکە تەمەنی ٣٧ ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی
پزیشکی دادی کەلار کراوە و هەروەها، هاوسەری ژنەکەش بەهۆی گڕگرتنی زۆپاکەوە
برینداربووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە تا ئێستا ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە
بەھۆی غازی زۆپا و تەقینی زۆپاوە.