بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و تاوتوێی پرسی نەوت و دارایی بکات.
سبەینێ چوارشەممە، بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و پوختەی دارایی ساڵی رابردوو بخەنەڕوو هاوکات تاوتوێی دۆخی دارایی هەرێم بکەن بۆ ئەمساڵ.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش، پرسی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی سێقۆڵی
تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە.
ئەوەش لەکاتێکدا، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ساڵی رابردوو دوو موچەی کۆتایی
ساڵەکەی دابەشنەکرد و هاوکات ١٢٠ ملیاری ئەو دوو مانگەیشی رادەستی بەغدا نەکرد،
ئەوەش هۆکارێکی تری فەوتانی ئەو دوو موچەی ساڵەکە بوو.