PM:04:04:09/01/2026
1016 جار خوێندراوەتەوە
دوو شاخەوان لە کاتی شاخەوانیدا لە سەر شاخی پیرەمەگروون هەڵدێران و بارودۆخی کەسێکیان ناجێگیرە.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون بە ئێن ئاڕ تی وت، گروپێکی شاخەوانی کە ژمارەیان ٢٠ کەس بووە بە مەبەستی شاخەوانی چوون بۆ شاخی پیرەمەگرون، دوو کەسیان لە سەر شاخەکە هەڵدێران و کەسێکیان گیانیلەدەستدا.
وتیشی، تیمی تایبەتمەندییان ناردووە و هەوڵی رزگارکردنیان دەدەن، ئەو دوو
کەسەی هەڵدێراون کەسێکیان گیانیلەدەستدا و کەسێکیشیان بریندارە و قاچی شکاوە.
هۆگر محەمەد - سلێمانی