سەردێڕ:

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی ئامێری کارەبایی دەستگیرکرا

PM:03:36:06/03/2026

864 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چەند جارێک کەلوپەلی کارەبایی لە کۆگا و دوکانەکانی ناوبازاڕی شارەکە دزیبوو.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، پۆلیسی سلێمانی وتی، دوای ئەوەی کاسبکارێکی ناوبازاڕ سکاڵای تۆمارکرد کە چەند جارێک کەلوپەلی لێ دزراوە، پۆلیس بە چاودێریکردنی وردی کامێراکان و دانانی بۆسە، توانییان تۆمەتبارەکە لە درەنگانی شەودا و لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیر بکەن.

وتیشی، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٣٦ ساڵە و کەلوپەلی کارەبایی لەبەردەم دوکان و کۆگاکان بردووە، بۆیە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.













گەلەری