PM:12:11:09/01/2026
628 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا لە نێوان سوریا و هەسەدە وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەکدا وتی، ماوەی شەش کاتژمێر شەڕیان راگرتووە و نێردەی تایبەتی ئەمریکاش وتی، کار بۆ درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا وتی، پێشوازی لە ئاگربەستی کاتی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەکات.
وتیشی، بە چڕی
کار بۆ درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە دەکەن بۆ دوای ئەو وادەیەی دیاریکراوە و هەوڵی راگرتنی شەڕ دەدەن.