PM:12:00:09/01/2026
868 جار خوێندراوەتەوە
سەرکردەیەكی رەوتی حیکمە دەڵێت، لە ئێستادامحەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیران کشاونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، فەهد جبوری، سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە وتی،بابەتەکە بەنزیكی یەکلابووەتەوە و بژاردەکە ئێستا لە نێوان حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و باسم بەدری، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسادایە.
دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت پۆستەکە لە نێوان حەمید شەتری و باسم بەدری یەکلایی دەکرێتەوە، باسی
لەوەشكرد، کۆبونەوەی شەوی چوارشەممەی رابردوو، بووەتە هۆی کشانەوەی سودانی و
مالیکی بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە کەسی نوێ بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
دەشڵێت، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بەوپێیەی گەورەترین
كوتلەیە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشنیازیان كردووە ئەوان کەسێک لە كوتلەكەی
خۆیان هەڵبژێرن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.