سەردێڕ:

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: كورد له‌ سوریا له‌ رابردوودا پشكی شێری له‌ چه‌وسانه‌وه‌ به‌ركه‌وتووه‌

PM:10:09:08/01/2026

896 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵی دادگەری لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی حەلەب دەڵێت، "خوازیاری راگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و پێكدادانەكانین و دەشڵێت، پێویستە كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی گەڕەكە كوردنشینەكانی شاری حەلەب دەربڕی و رایگەیاند، خوازیاری راگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و پێكدادانەكانین، بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی و گیانی هاوڵاتیان.

پێویستە كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن، بە جۆرێك كە مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافە رەواكانی گەلی كورد لە سوریادا، كە لە رابردوودا پشكی شێری لە چەوسانەوە و بێبەشكردن لە مافەكانی بەركەوتووە.













گەلەری