PM:03:34:08/01/2026
500 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی ھیچ کێشەیەک ناکات. ھیچ بیانوو و پاساوێک نابێت رێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات و پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئەوانی بە قووڵی نیگەران کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، رووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لە پێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێڕ پرسیارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ھەموو
لایەک، دان بە خۆیاندا بگرن و ژیانی ھاووڵاتییان بپارێزن و بۆ چارەسەریی کێشەکان،
پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن.