PM:01:59:08/01/2026
836 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی سبەینێوە ، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، شەپۆلەکە سەرەتا لە هەولێر، کەرکوک و بادینان دەستپێدەکات، پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە، پاشان بۆ شەوەکەی، شەپۆلەکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
وتیشی،
لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، بەتایبەت لە پێنجوێن، ئیدارەی راپەڕین و سۆران،
ئەگەری بەفربارین هەیە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، شەپۆلەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامدەبێت، هەروەها هۆشداریی دەدرێت،
کە تەنیا لە رۆژی هەینی، لە سلێمانی بڕی ٢٥ بۆ ٥٠ میلیمەتر باران دەبارێت و ئەگەری
دروستبوونی لافاو هەیە، هەروەها لە رۆژی شەممە پلەی گەرمی دێتە ژێر سفر کەشێکی زۆر
سارد روو لە ناوچەکە دەکات.