سەردێڕ:

ترەمپ سەرۆکی کۆڵۆمبیای بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە

PM:12:36:08/01/2026

828 جار خوێندراوەتەوە

دوای ناکۆکی و لێدوانە دژبەیەکەکانی ئەمدواییەیان ترەمپ و سەرۆکی کۆڵۆمبیا پەیوەندییەکی تەلەفوونییان ئەنجامدا و وابڕیارە سەرۆکی کۆڵۆمبیا سەردانی کۆشکی سپی بکات.


دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کۆڵۆمبیای کرد، رۆژی رابردوو سەرۆکی هەردوو وڵات پەیوەندییەکی تەلەفوونییان ئەنجامدا و لە پەیوەندییەکەدا رێککەوتوون کە گۆستاڤۆ پێترۆی سەرۆکی کۆڵۆمبیا بێتە کۆشکی سپی و لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.

گۆستاڤۆ وتی، جێی شانازی بووە کە لەگەڵ ترەمپ قسەی کردووە و بە تۆنێکی ئاشتییانە گفتوگۆیان لەسەر پرسی ماددە هۆشبەرەکان و ناکۆکییەکانی تری نێوانیان کردووە و بە پەرۆشە بۆ چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکە ئەمریکییەکە لەماوەیەکی نزیکدا.

پێشتر سەرۆکە کۆڵۆمبییەکە لەسەر دژایەتیکردنی ئیسرائیل و حکومەتی ئەمریکا ناکۆکیی لەگەڵ ترەمپ هەبوو و ترەمپیش لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەی چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکەکەی بە کەسێکی نەخۆش ناوبرد و بە ژەهراویکردنی ئەمریکا بە کۆکاین تۆمەتباری کرد.

 













گەلەری