سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێداگرین لەسەر یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران

AM:11:48:08/01/2026

680 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان دەڵێت، چوارچێوەکە لەنێوان سێ ناودا گیری خواردووە و پێداگری دەکات کە ئەو پۆستە بەزویی یەکلاییبکرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، زیا ناسری، سەرکردەیەک چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان وتی، چوارچێوەی هەماهەنگی لەنێوان سێ ناودا گیریخواردووە کە ئەوانیش نوری مالیکی و محەمەد شیاع سودانی و حەیدەر عەبادین.

دەشڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری لەسەر یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران دەکات و بۆ ئەو مەبەستە داوایکردووە سودانی و مالیكی سازش بۆ یەكتر بكەن یان یەکێک لە نۆ کاندیدەکە هەڵبژێرێت و ئەو سەرپشككردنەی بە سودانی و مالیکی دراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، ئەگەر نەگەنە رێککەوتن، کۆتایی دێت و چوارچێوەکە کەسێک وەک کاندید دیاریدەکات.

وتیشی، پێویستە سەرۆک وەزیرانێک هەڵبژێردرێت کە گروپە چەكدارەكان متمانەی پێبکەن بۆ ئەوەی پرسی چەک چارەسەربکرێت.














گەلەری