چاوگێک له نهخۆشخانهی گشتی خانهقین رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ دوو منداڵ به برینداری گهیهندرانه نهخۆشخانهكهیان كه بههۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوون، لهئێستاشدا لهژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە گەڕەکی ئاوبارەی خانەقین، دوو منداڵ (کوڕێک و کچێک) کە تەمەنیان نۆ و ١١ ساڵە، لە کاتی یاریکردن لە کۆڵانێکدا مین پێیاندا تەقیوەتەوە.
چاوگێک لە
نەخۆشخانەی خانەقینیش رایگەیاند، "منداڵەکان لە کۆڵان یارییان کردووە و
دەستکاریی مینەکەیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد،
گومان دەکرێت ئەو مینە بەهۆی باران و لافاوەکانی ئەمدواییەوە لە ناوچە
شاخاوییەکانەوە راماڵرابێت و هاتبێتە ناو سنووری گەڕەکەکەوە.
دوای
گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی خانەقین و وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەکە دڵنیایی دا کە تەندروستی هەردوو منداڵەکە جێگیرە و مەترسی لەسەر
ژیانیان نەماوە.