PM:06:32:07/01/2026
744 جار خوێندراوەتەوە
وانەبێژانی لادراوی پەروەردە دەڵێن، لە هەموو پەروەردەکان بۆشاییەکی زۆری میلاک هەیە بەهۆی خانەنشینبوونی مامۆستایان و ئەوانیش فۆرمی وەزارەتی پەروەردەیان پڕکردووەتەوە و داوادەكەن بگەڕێندرێنەوە بۆ جێگەكانیان.
دەستەی نوێنەرانی وانەبێژانی لادراوی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە مانگی نۆی ٢٠٢٤، فۆرمی وەزارەتی پەروەردەیان پڕکردووەتەوە کە ژمارەیان دوو بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ مامۆستایە هەریەکێک لە ئەوان ساڵێک تا ١٣ ساڵ لە رۆژگارە سەختەکاندا خزمەتی کەرتی پەروەردەیان کردووە.
لەبارەی هۆكاری
دوورخستنەوەیان، ئەو مامۆستایانە دەڵێن، "گەڕانەوەی مامۆستای میلاک، نەخۆشی و
نەبوونی مۆڵەتی زەواج و مناڵبوون بۆ مامۆستا ژنەکان هۆكاری لابردنی ئەوانە لە
تەواوی پەروەردەكان، لەكاتێكدا لە هەموو پەروەردەکان فەراغێکی زۆر هەیە، بەهۆی
خانەنشینبوونی مامۆستایان".
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، زیادکردنی کرێی وانەی زیادە بۆ چوارهەزار دینار مامۆستایانی
وانەبێژی لادراوی نیگەران كردووە و داواکارن بگەڕێنەوە سەر پیشەکەیان.