سەردێڕ:

سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: هێشتا مەترسییەکانی کەمئاوی و وشکەساڵی ماون

PM:01:05:07/01/2026

676 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، ئێستا ئاوی کۆکراوە لە بەنداوەکان کەمتر لە چوار ملیار مەتر سێجایە لەکاتێکدایە بۆ هاوینێکی بێ کێشە، پێویستییان بە لانیکەم ١٨ ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، ئەوەش مانای وایە سەرەڕای زیادبوونی ئاوی کۆکراوە، بەڵام مەترسییەکانی کەم ئاوی و وشکەساڵیش هەر ماون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦،غەزوان سەهلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەکانی ئاودێری لە سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، تا ئێستاش ٨٠٪ـی سەرجەم بەنداوەکان ئاویان تێدا نییە، بۆیە دەتوانن بڵێن مەترسی وشکەساڵی و کەمئاوی ماوە، چونکە بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییە کەمتر لە ملیارێک مەتر سێجا ئاو کۆبووەتەوە، لەکاتێکدا توانای عێراق بە هەموو بەنداو و پۆند و پڕۆژەکانی ئاودێرییەوە بۆ کۆکردنەوەی ئاو دەگاتە ٨٠ ملیار مەتر سێجا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتایی هاوینی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەکان گەیشتە نزمترین ئاست لە ٧٠ ساڵی رابردوو و تەنیا سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکراوە هەبوو، لەکاتێکدا بۆ ئەوەی هاوینێکی بێ کێشەی ئاو تێپەڕێنن وڵات پێویستی بە لانیکەم ١٨ ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ٢٠١٩ باشترین ساڵ بووە لەڕووی ئاوی کۆکراوە لە بەنداوەکان، بەجۆرێک لەو ساڵەدا وڵات خاوەنی ٥٥ ملیار مەتر سێجاو ئاوی کۆکراوە بووە.













گەلەری