PM:03:43:06/01/2026
808 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ دەڵێت، بڕیاریانداوە بڕی هاوکاریی بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان لە ١٠٠ هەزار دینارەوە دەستپێبکات. دەشڵێت، ئۆتۆمبێل بۆ کەس ناگۆڕن و ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکان دەمێنێتەوە پڕۆژەی پێدەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە دەستدەکرێت بە هاوکاریکردنی خاوەنی ٦٩٤ ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتوو و ئۆتۆمبێل بۆ کەس ناگۆڕن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هیچ جۆرە خەرجییەک لەسەر سندوقی هاوکاری چەمچەماڵ نەکراوە ئەوەی
دەشمێنێتەوە بۆ پڕۆژە خەرج دەکرێت.
سەرۆکی کۆمسیۆنەکە
ئەوەشی خستەڕوو، جێگری سەرۆک وەزیران سەرپشکە بۆ ئەوەی پڕۆژەی جۆراوجۆر بۆ قازانجی
خەڵکی چەمچەماڵ پەسەند بکات.
سەبارەت بەو
پارەیەشی دوای هاوکارییەکان دەمێنێتەوە باسی لەوەکرد، چەند پڕۆژەیەکی لێدەکرێت بۆ
خەڵکی سنوورەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی حکومەت نەبێت.