AM:09:22:06/01/2026
928 جار خوێندراوەتەوە
لە بەرەبەیانی زووەوە ئاگر لە کارگەیەکی درووستکردنی چپس لە پیرزینی سنووری هەولێر کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـت کانونی دووەمی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، بەرەبەیانی زوو ئاگر لە کارگەیەکی درووستکردنی چپس کەوتەوە و ئاگرەکە تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، تا ئێستا هۆکاری
ئاگرەکە نەزانراوە و ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەربوونی مەترسی سێ
قوتابخانە و باخچەی ساوایان، خوێندکار و منداڵەکانیان ناردەوە بۆ ماڵەوە و چەند
ماڵێکیش لە نزیک ئاگرەکە چۆڵکران.