AM:08:11:06/01/2026
608 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٥٨ دۆلار و ١١ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات،
عەمباركردنی نەوتی خاو و بەنزینی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، کە وەک یەكێک لە
هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دادەنرێت.