سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق حەوت رۆژ مۆڵەت دەداتە فراکسیۆنەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەکان

PM:10:14:05/01/2026

672 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق دووەم دانیشتنی خولی شەشەمی بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی ئەنجامدا، تێیدا جەخت لە رێکخستنی کاروباری پەرلەمان و تەواوکردنی لیژنەکان کردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەکەدا وتی، "پێویستە کار بە پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراو بکرێت و پەلە بکرێت لە پێکهێنانی لیژنە پەرلەمانییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش حەوت رۆژ مۆڵەت دەدەینە فراکسیۆنەکان بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارەکانیان سەبارەت بە دابەشبوونی ئەندامان بەسەر لیژنەکاندا".

هاوکات لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ٢٢٩ پەرلەمانتار تێیدا ئامادە بوون، بریاردرا بە هەمیشەیی دانیشتنەکانی پەرلەمان کاتژمێر ١١ـی سەرلەبەیانیان ئەنجام بدرێن و بڕیاریشدرا هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاکی، ئەنجوومەنی خزمەت، ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بانکی ناوەندی و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی میوانداریی بکرێن.
هەرروەها بڕیاردرا بە چالاککردنەوە و گرنگی کاراکردنی لیژنەی هه ڵسوکەوتی پەرلەمانیی، بۆ پاراستنی چاودێری و پێگەی یاسادانانی عێراق و پەڕلەمان.














گەلەری