PM:09:17:05/01/2026
788 جار خوێندراوەتەوە
یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی نیکۆلاس مـادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤـەنزوێلا بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا مـادورۆ بێتاوانی خۆی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە دادگای مانهاتن لە شاری نیویۆرک، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤـەنزوێلا بەڕێوەدەچێت و ناوبراو رایگەیاند، من تاوانبار نیم.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە دادگایەکەدا وتووشیەتی "تاوەکو ئێستا من سەرۆکی ڤەنزوێلام و
لە ماڵەکەی خۆمدا رفێندراوم".
باسی
لەوەشکردووە، "من تاوانبار نیم، هەروەها پێشتر هیچ تۆمەتێکی لەم شێوەیە نەدراوەتە
پاڵم، ئەمریکا ئەم تۆمەتانەی بۆ من هەڵبەستووە".