سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونە یاسایی و داراییەکانی عێراق

PM:09:01:05/01/2026

712 جار خوێندراوەتەوە

ئاسیاسێڵ پابەندبوونی تەواوەتی خۆی دووپات دەکاتەوە و سەرجەم پابەندبوونە یاسایی و داراییەکانی بەرامبەر بە حکومەتی عێراق جێبەجێ دەکات و دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ پابەندبوونێکی دارایی لە ئەستۆی کۆمپانیادا نیە بەرامبەر بە حکومەتی عێراق.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بە نووسراوی فەرمی ئاسیاسێڵ پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە هەموو پابەندبوونە یاسایی و داراییاکانی بەرامبەر بە حکومەتی عێراق دووپاتدەکاتەوە. لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، ئاسیاسێڵ هەموو ئەو پابەندبوونە داراییانەی لە ئەستۆیدایە بەجێیهێناوە لە چوارچێوەی رێکارە بەرکار و پەسەندکراوەکان لەگەڵ لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان، هەر وەکو ئەوەی لە هەموو ساڵە داراییەکاندا ئەنجامیداوە.

هاوکات کۆمپانیاکە روونیدەکاتەوە کە لە ئێستادا هیچ پابەندبوونێکی دارایی لە ئەستۆی کۆمپانیادا نیە بەرامبەر بە حکومەتی عێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامیدا بە شەفافیەت و دیسپیلینی دارایی و کارکردن بە گوێرەی رێکارە یاسایی و رێکخراوەییە کارپێکراوەکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم پابەندبوونە هاوشان و هاوتەریبە لەگەڵ رۆڵی ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشێکی نیشتمانی بەرپرسیار، کە بەشداری دەکات لە پشتیوانی کردنی ئابووریی نیشتیمانی و بەهێزکردنی گەنجینەی دەوڵەت، بە جۆرێک مۆدێلێکی ئەرێنی کاری هاوبەشی تەندروست و درێژخایەن لە نێوان هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا نیشانبدات.

ئاسیاسێڵ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی گەیاندن و راگەیاندن "CMC" دەکات بۆ هاوکاری پیشەییانەیی و ئەو رۆڵی رێکخراوەییەیکە دەیگێڕێت، بە جۆرێک کە بەشدارە لە بەهێزکردنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی ژینگەیەکی کارکردنی لەباری بەردەوام بۆ کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق.

ئاسیاسێڵ پابەندبوونی خۆی بە رۆڵی خۆیەوە وەک هاوبەشێکی نیشتمانی بەرپرسیار دووپاتدەکاتەوە، لەگەڵ جێبەجێ کردنی هەموو پابەندییەکانی و بەردەوامیدانی بە وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.













گەلەری