وادەی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار کۆتاییهات و پارتی و یەکێتیش نەگەشتنە رێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش، وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو پرسە کۆببنەوە.
ئێن ئاڕ تی زانیویەتی، ٢٤ کاتژمێر پێش کۆتایی هاتنی وادەی تۆمارکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار، پارتی و یەکێتی لە گفتوگۆی چڕ و پەیوەندیدابوون لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار، تا کاتژمێرەکانی کۆتایی، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەر کاندیدی هاوبەشی سەرۆک کۆمار.
پارتیش دواتر
بڕیاریداوە فوئاد حسێن بۆ پۆستەکە کاندید بکات، کە هێشتا نازانرێت وەک فشارە بۆ
سەر یەکێتی تا بەداواکانی رازیبێت یان دەیەوێت سەرۆک کۆماری عێراق ببات،
لەبەرامبەردا جگە لە کاندیدکردنی نزار ئامێدی لەلایەن یەکێتیەوە هەریەکە لەتیف
رەشید ومەلا بەختیاریش کاندیدن.
بەمەش روون
نیە کە پارتی و یەکێتی دەتوانن بەجیا کاندیدی خۆیان سەربخەن یان دواتر پەنا بۆ
کاندیدی هاوبەش وچارەسەر دەبەن کە مەلا بەختیار و لەتیف رەشید دیاترین کاندیدن گەر
هەردوو حزبەکە لەسەری رێکبکەون.
هەرچۆنێک بێت
پرسی سەرۆک کۆمار دەکرێت ببێتە کلیلی چارەسەری پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و
دەشکرێت ببێتەوە گرێکوێرەی پرسەکە و گۆمەکە قوڵتر بکاتەوە.