سەردێڕ:

پشووەکەی سبەینێ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

PM:02:10:05/01/2026

1304 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ لە عێراق پشووی فەرمییە، ئەو پشووەش بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، و سبەینێ تەمەنی سوپای عێراق دەبێتە ١٠٥ ساڵ.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سبەینێ پشووی فەرمیە لە تەواوی عێراق و ئەو پشووەش بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقە. هاوکات، بەپێی خشتەی رۆژژمێری پشووەکانی هەرێمی کوردستان ئەو پشووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سوپای عێراق لە شەشی كانونی دووەمی ساڵی (١٩٢١) لە سەردەمی پاشایەتی و حکومەتی فەیسەڵی یەكەم و لە سایەی ئینتیدابی بەریتانیدا دامەزرێنراو یەكەمین وەزیری بەرگری عێراقیش ئەفسەرێكی كورد بو بەناوی جەعفەر عەسكەری، کە وەک دەوترێت لە بنەماڵەیەکی کوردی نیشتەجێی ناوچەی عەسکەری سەر بە کەرکوکن.

سوپا لە سەرەتادا لە یەك فەوج پێكهێنرا بەناوی فەوجی ئیمام موسای كازم و بارەگاكەی لە بەغدای پایتەخت بو، پاشان فیرقەی یەكەمی هێزی پیادە لە دیوانیەو فیرقەی دوەم لە كەركوك پێكهێنراو لە ساڵی (١٩٣١)دا هێزی ئاسمانی و لە ساڵی (١٩٣٧)یشدا هێزی دەریایی دامەزرێنران.













گەلەری