سەردێڕ:

مەرزی کێلێ بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە

PM:12:55:05/01/2026

588 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەفتەیەک لە داخستنی مەرزی کێلێ، ئەمڕۆ بەرووی گەشتیاراندا کرایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین رایگەیاند، مەرزی کێلێ بەرووی گەشتیاراندا کراوەتەوە بەڵام هێشتا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسایی نەبووەتەوە.

وتی، دوای هەفتەیەک لە بارینی بەفرێکی زۆر هێشتا لە مەرزی کێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئاسایی نەبووەتەوە، بەڵام بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستیپێنەکردووەتەوە بەڵام لە یەک بۆ دوو رۆژی داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.













گەلەری