سەردێڕ:

زیاتر لە ٩٠ گەنجی کورد لە لیبیا دەستبەسەرن و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکرێت

PM:11:17:04/01/2026

504 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە هەرێم دەڵێت، نزیکەی ١٠٠ گەنجی هەرێمی كوردستان لە لیبیا دەستبەسەرن و رێكارە یاساییەكان بۆ گەڕاندنەوەیان تەواوكراون و بەردەوام لەسەر هێڵ دەبن تا دەگەڕێنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ٩٢ گەنجی هەرێمی كوردستان لە باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەستبەسەرن و لەئێستادا رێكارە یاساییەكانیان تەواو كراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی سەری ساڵی نوێوەگەشتەكەیان دواكەوتووە و ئومێدەوارن لەچەند رۆژی داهاتوودا لەڕێگەی باڵیۆزخانەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەك كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا، لەیەكەم رۆژی دەستبەسەركردنیان و ناردنیان بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، لەسەر هێڵن و چەند جارێك پەیوەندییان بە باڵیۆزخانەی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە كردووە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش دەیان کۆچبەری هەرێمی کوردستان کە لە لیبیا دەستبەسەرکرابوون گەرێندرانەوە.













گەلەری