PM:09:56:04/01/2026
600 جار خوێندراوەتەوە
لێپرسراوی بەشی ئایتی لە هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران دەتوانن دوای وەرگرتنی كۆد، مامەڵەكانیان لەبەشی مۆڵەت رایی بكەن. دەشڵێت، "رۆژانە مامەڵەی ٣٥٠ شۆفێر لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تەواودەكرێت."
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، میران حەسەن، لێپرسراوی بەشی ئایتی لە هاتوچۆی سلێمانی بە رادیۆی ترافیك ئێف ئێمی وتووە، رۆژانی شەممە لەكاتژمێر حەوتی ئێوارە تا ١٢ـی شەو شۆفێران دەتوانن كۆدی ئەلیكترۆنی وەربگرن، هەر رۆژی شەممە، نۆرەگرتن بۆ یەك هەفتە تەواودەبێت و هەر هاوڵاتییەك لەو رۆژە نەیتوانی نۆرەبگرێت پێویستە چاوەڕێ بكات تاوەكو رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سیستمكە بەجۆرێكە ناتوانرێت كڕین و فرۆشتن بە
كۆدی ئەلیكترۆنی بكرێت، چونكە لەكۆتایی پرۆسەكە پێویستە داواخواز بەمۆبایلەكەی
وێنەیەكی كەسی خۆی بگرێت، واتە پێویستە هاوڵاتی خۆی ئامادەبێت لەكاتی وەرگرتنی
كۆدەكە.
دەشڵێت، پێویستە
هەركەسێك كۆدەكەی بۆ هەر رۆژێك بوو، لەهەمان كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بكات
و ئەوانەش كە كۆدیان وەرگرتووە، لەهەمان رۆژ مامەڵەكانیان تەواو دەكرێت و سیستمەكەش
بۆئەوە دانراوە هاوڵاتیان دابەشی سەر رۆژەكانی هەفتە بكرێت، نەك رۆژێك داواكاریی
كەم هەبێـت و رۆژێكی دیكە داواكاری ئەوەندە زۆربێت هاوڵاتی بەبێ تەواوبوونی
مامەڵەكەی بگەڕێتەوە، ئەمەش گرەنتی ئەوەدەكات كە ئەوانەی سەردان دەكەن بەمۆڵەتێكی
نوێوە بگەڕێنەوە.
داواش لە
شۆفێران دەكات، خۆیان داواكاری بۆ وەرگرتنی كۆد پێشكەش بكەن و پێویست ناكات داوا
لە هیچ كەس و دوكانێك بكرێت چونكە لە سیستمەكە ئاسانكاری زۆر كراوە.