سەرۆکی ڤەنزوێلا لەژێر چاودێرییەکی توندی سەربازیدا گەیەندرایە نیویۆرک و میدیا ئەمریکیەکانیش دەڵێن، سبەینێ لە دادگای مانهاتن دادگایی دەکرێت.
پاش دەستگیرکردنیان لە لایەن هێزی دەلتای ئەمریکییەوە، مادۆرۆ و هاوسەرەکەی شەوی رابردوو بەکاتی هەرێمی کوردستان، لەژێر چاودێرییەکی ئەمنیی تونددا بردرانە ویلایەتی نیۆرک، پاشان گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی میترۆپۆلیتەنلە برۆکلینو وابڕیارە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک، سبەینێ لە دادگای فیدراڵی مانهاتن دادگایی بکرێت.
هاوکات دێلسی رۆدریگز سەرۆکی
بەوەکالەتی ڤەنزوێلا، لە پەیامێکیدا دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ رایگەیاند، ئەوان بە
هیچ شێوەیەک ملکەچی خواستەکانی ئەمریکا نابن و خۆیان وڵات بەڕێوەدەبەن، ئامادەیی
جەنگیشی نیشاندا لەگەڵ ئەمریکادا بە مەبەستی پاراستنی نەوت و سامانی وڵاتەکەیان.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتبووی جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا بەڵێنی داوە لەگەڵیان
کاربکات. بەشێکی هاوڵاتیانی ڤەنزوێلاش دوای دەستگیرکردنی سەرۆکەکەیان دڵخۆشیی
خۆیانیان دەربڕی و ئاهەنگ دەگێڕن.
هاوکات هەر پەیوەست بەو بابەتەنوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
وتی، هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا دەستدرێژییەکی قبووڵنەکراوە و دەستگیرکردنی
مادۆرۆشی بە رفاندن پێناسە کردووە ووابڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
پەیوەست بەو بابەتەوە کۆببێتەوە و تاوتوێی ئەو بابەتە بکات.