سەردێڕ:

شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی هات و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

PM:03:35:03/01/2026

620 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەفر و باران کۆتایی هات و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، دەشڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و سەرماکەش کەمێک دەڕەوێتەوە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک جار لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهوای سبەینێ یەکشەممە رایگەیاند، کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و هەروەک ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە بەشێوەکی کاتی، پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ١٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٦ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٦ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ١٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٢ پلەی سیلیزی














گەلەری