سەردێڕ:

لەسەرجەم بانکەکانی هەرێم پشوو راگەیەندرا

PM:12:32:03/01/2026

836 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ پشووی بانكییه‌ له‌سه‌رجه‌م بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەین، سبەی یەکشەممە پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوووه‌، دەرگای بانکەکان بەڕوی هاوڵاتیان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبوانی پڕۆژەی "هەژماری من" کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی رێکخستنی هاوسەنگی کۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٥، بۆ ئاگاداریتان.














گەلەری