PM:05:52:02/01/2026
1388 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی پێنجوێن دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رێگەی نێوان پێنجوێن - سلێمانی کە بەهۆی بەفرەوە داخرابوو، کرایەوە و هاتوچۆ ئاساییبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، هێمن ئیبراهیم، قایمقامى پێنجوێن راگەیاند، دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ بەهۆى زۆریى بەفربارینەوە رێگەى پێنجوێن – سلێمانى داخرا، دوانیوەڕۆ رێگەکە کرایەوە.
وتیشى، لەبەر سەلامەتیی شۆفێران، رێگاکەیان داخستووە، ئێستا تیمەکان رێگەکەیان پاککردووەتەوە، خوێڕێژکراوە و هاتووچۆ پیایدا ئاسایی کراوەتەوە.