سەردێڕ:

لە کەلار ژنێک بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیلەدەستدا

PM:12:10:02/01/2026

836 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەلار دەڵێت، لە کەلار بەهۆی غازی سۆپاوە ژنێک گیانی لەدەستدا و خوشکەکەشی بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە رەوانەی سلێمانی کراوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەئێن ئاڕتی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ژن گەیێندرانە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی غازی زۆپاوە تووشی تەنگەنەفەسییەکی تووند هاتبوون.

وتیشی، یەکێک لە ژنەکان پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی خراپیی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو ژنە خوشکی یەکن و دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی کەلارن و ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٦٠ ساڵە و خوشکەکەشی تەمەنی ٥٥ ساڵە.













گەلەری