سەردێڕ:

کەسێک بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا

PM:06:31:01/01/2026

732 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە بازاڕی سەیدسادق کەسێکیان دەستگیر کردووە کە بڕێک پارەی ساختەی پێ بووە و ویستوویەتی لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی ٨٠٠ هەزار دیناری عێراقی پارەی ساختەکراو (تەزویر)ی پێ بووە لەجۆری (٥٠ هەزار دیناری)و ویستویەتی لەناو بازاڕی سەیدسادقدا ساغی بکاتەوە.

پۆلیسی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە توانیویانە دەستبگرن بەسەر پارە ساختەکراوەکەدا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە رێکخراوە و لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی ٢٨١ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 













گەلەری