PM:05:18:01/01/2026
676 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای ئەوەی دوێنێ دەروازەی زێت وتبووی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەکەنە پشووی فەرمی، بەڵام ئەمڕۆ کە پشووەکەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بڵاویکردەوە، بەهۆی دژواری هاتوچۆوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەروازەی دەرەجیک، تاوەکو رۆژی دووشەممە ٥ـی کانونی دووەم، پشووی فەرمی دەبێت لە دەروازەکەیان و بەم بۆنەیەشەوە هاتووچۆی هاوڵاتیان رادەگیرێت.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە، دەروازە
بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە".
دەروازەی
نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە مێرگەسۆری سەر بە
ئیدارەی سۆران، لە رۆژى ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٣، بە فەرمی کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی
نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا.