سەردێڕ:

گەنجێکی کورد لە رێگەی ئەوروپا لەناو بەفردا رەقبووەوە و گیانیلەدەستدا

PM:05:00:01/01/2026

840 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێکی سەیدسادق كە ماوەی هەفتەیەکە رێگای ئەوروپای گرتووەتەبەر، درەنگانی شەوی رابردوو هەواڵی گیانلەدەستدانی لەناو بەفردا بە خانەوادەکەی راگەیاندرا.


هەڵۆ یونس کەریمی ٣١ ساڵان، خەڵکی گوندی تەپەزێڕینی سنووری سەیدسادقە و بە وتەی کەسوکارەکەی ماوەی هەفتەیەک بووە سەیدسادقی بە نیازی چوون بۆ ئەوروپا جێهێشتووە، "درەنگانی شەوی رابردووش هەواڵی گیانلەدەستدانیان پێگەیشتووە، كە لە شاری شەرناخی تورکیا گوایە لەناو بەفردا گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەڵۆ تەمەنی ٣١ ساڵە، بۆ جاری دووەمە هەوڵی چوون بۆ ئەوروپا دەدات لە رێگای وڵاتی تورکیاوە، جاری پێشوو رەفزیان لە پاسپۆرتەکەی داوە و دیپۆرتکراوەتەوە بۆ کوردستان، ئەمجارەش رۆیشت و ئیتر گیانی لەدەستداوە، تا گەڕانەوەی تەرمەکەشی بۆ سەیدسادق، پرسەی بۆ دانانرێت.













گەلەری