PM:01:06:01/01/2026
724 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵدا لە شارۆچکەیەکی سویسرا تەقینەوەیەک روویدا و رۆژنامەیەکی سویسریش دەڵێت، نزیکەی ٤٠ گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی ئاهەنگگێڕانی هاوڵاتیان لە شەوی سەری ساڵ، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارۆچکەیەکی گەشتیاری وڵاتەکە روویداوە و رۆژنامەی لو نۆڤیلیستی سویسریش وتی، بەهۆی تەقینەوەکەوە نزیکەی ٤٠ گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی ناوخۆی وڵاتەکەش دەڵێن، هێشتا لێکۆڵینەوە لە ئامارە
وردەکان بەردەوامە و هیچ ژمارەیەکی فەرمییان پشتڕاست نەکردووەتەوە و هۆکاری
تەقینەوەکەش نادیارە.