سەردێڕ:

کۆمەڵەی بەرگری لە رۆژنامەوانان: ئازادی کاری رۆژنامەوانی لە ساڵی ٢٠٢٥ دابەزیوە

PM:12:19:01/01/2026

516 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەوانی هۆشداریدەدات لە دابەزینی ئازادی كاری رۆژنامەوانی لە عێراق بۆ ئاستێکی مەترسیدار لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا و دەڵێت، زۆرترین پێشێلکاری لە بەغدا و دواتر لە سلێمانی تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەوانی، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە ئازادی رۆژنامەوانی لە عێراق وتی، کۆت و بەندەکان بەرەو هەڵکشان دەچن و هەوڵیش هەیە بۆ زیاتر دابەزاندنی ئاستەكانی ئازادی رۆژنامەوانی، بەجۆرێك ساڵی ٢٠٢٥ گۆڕانکاری لە ستراتیژییەکان دژ بە رۆژنامەنووسان و هەموو میدیاکان رەنگیدایەوە.

بە گوێرەی ئاماری کۆمەڵەکە ٣٤ حاڵەتی گرتن و دەستبەسەرکردن، ٥٣ حاڵەتی رێگری لە روماڵکردن، ٢٢ حاڵەتی دەستدرێژی و رێگریکردن لە کار، ٢٨ حاڵەتی داوای یاسایی تۆمارکردن لەسەر بنەمای کاری رۆژنامەوانی، دوو حاڵەتی کوشتن و هەوڵدان بۆ تیرۆر، چوار حاڵەتی راگرتنی پەخش و ٢١ حاڵەتی پێشێلکارییەکانی کۆمسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندییەکان تۆمارکراون.

دەشڵێن، لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەغدا لە پێشەنگی لیستی ئەو شارانەدایە کە زۆرترین سەرپێچییان تێدا کراوە بەرامبەر بە کاری رۆژنامەوانی بە ٦٢ حاڵەت، دواتر سلێمانی بە ٢٢ حاڵەت.

 













گەلەری