سەردێڕ:

دەستەی گەشتوگوزار: بۆ پشووەکانی سەری ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار دەكەین

PM:01:32:31/12/2025

568 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، بۆ پشووەكانی سەری ساڵ چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار دەكەین بۆ هەرێمی كوردستان. دەشڵێت، زۆرینەی گەشتیارەكانیش لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان.


ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، "بۆ پشووەكانی سەری ساڵ چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار دەكەین بۆ هەرێمی كوردستان"، دەشڵێت، ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانەكانی بۆ پێشوازی هاتنی گەشتیاران تا ئێستا بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و لە كەرتی حكومەتدا هەماهەنگی تەواومان هەیە لە نێوان پارێزگا و قائیمقامیەت و گەشتوگوزاری شارەكان و ئاسایشی بازگەكان بۆ ئاسانكاری بۆ گەشتیاران و هەشت ژمارەی هێڵی گەرممان تەرخان كردووە لە سەر ئاستی چوار پارێزگا و چوار ئیدارەییسەربەخۆ بۆ ئەوەی لە خزمەتی گەشتیاراندابن و لە چەند شوێنێكی جیاوازیش سەنتەری زانیاری گەشتیاری هەیە.

دەشڵێت، لەسەر ئاستی كەرتی تایبەتیش هەماهەنگی تەواومان هەیە لەگەڵ بنكە گەشتیارییەكان و كۆمپانیا گەشتیارییەكان و میوانخانە و چێشتخانەكانیش،لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و ١٠٠ شوێن و بنكە و پێگەی گەشتیاری هەن كە خزمەتگوزاری گەشتیاری پێشكەش دەكەن.




هۆگر هەڵگورد - سلێمانی 













گەلەری