PM:12:31:30/12/2025
1132 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین بەشێک لەناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت تا ١٠ سانتیم بەفر ببارێت، پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئاسمان ساماڵ و سارد پێویستە لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا دروست بوونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەری پارێزگاکان بۆ سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
باسی
لەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە، کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ
شەپۆلێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات (سنووری پارێزگای دهۆک -
ئیدارەی زاخۆ - مێرگەسوور - ئامێدی - سنووری ئیدارەی سۆران - بەشێک لە ئیدارەی راپەرین
و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) بڕی بەفری پێشبینیکراو لە نێوان (٥-١٠) سم
دەبێت، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی
لەسەر ناوچەی جیا جیا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بەرز دەبێتەوە ئەو ناوچانەی لە ژێر
کاریگەری شەپۆڵی بەفر دەبێت نزم دەبێتەوە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٧ پلەی
سیلیزی
سلێمانی: ٥
پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ٤ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: ٥
پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٩
پلەی سیلیزی