هەیبەت حەلبووسی، کاندیدی حزبی تەقەدووم بە زۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، له‌ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی به ٢٠٨ ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر ٢٦ ده‌نگی پوچه‌ڵ، سالم عیساوی ٦٦ ده‌نگ، عامر عه‌بدولجه‌بار نۆ ده‌نگ توانی پۆستی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتو مسۆگه‌ر بكات.
عامر فایز، سه‌رۆكی
به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی ده‌رگای خۆپاڵاوتنی كرده‌وه و دواتر ناوی هه‌ریه‌كه له
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی و عامر عبدولجه‌بار و سالم عیساوی بۆ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌شكران، به‌ڵام موسه‌ننا سامه‌ڕائیی كه كاندیدی هاوپه‌یمانی
عه‌زم بوو وتارێكی پێشكه‌شی په‌رله‌مانتاران كرد و وتی، له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی
عێراق و هاوپه‌یمانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوننه‌كان له كاندیدبوون ده‌كشێته‌وه.
هه‌یبه‌ت حەمەد
عەباس حەلبوسی سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٠، خاوەنی بڕوانامەی
بەکالۆریۆسە و لە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق (٢٠١٨-٢٠٢٢) وەک سەرۆکی لیژنەی
نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق کاری كردووه، بە یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی پارتی
ته‌قه‌دوم دادەنرێت کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات.