PM:03:09:29/12/2025
888 جار خوێندراوەتەوە
ناوی كاندیدانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراكرا و هه‌ریه‌كه له هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی و عامر عەبدولجه‌بار و سالم عیساوی كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی موسه‌ننا سامه‌ڕائی كشایه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عامر فایز، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رگای خۆپاڵاوتنی كرده‌وه و دواتر ناوی هه‌ریه‌كه له هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی و عامر عەبدولجه‌بار و سالم عیساوی بۆ كاندیدبوون بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌شكرا.
هاوکات موسه‌ننا
سامه‌ڕائیی كه كاندیدی هاوپه‌یمانی عه‌زم بەو وتارێكی پێشكه‌شی په‌رله‌مانتاران كرد
و وتی، له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق و هاوپه‌یمانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی
سوننه‌كان له كاندیدبوون ده‌كشێته‌وه.
لە ئێستادا
پەرلەمان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بە دەنگدانێکی راستەوخۆ و نهێنی بەردەوام بێت
بۆ هەڵبژاردنی یەکێک لە کاندیدەکان، کاندید بۆ سەرکەوتن پێویستە لە خولی یەکەمدا
زۆرینەی رەها (١٦٦ دەنگ) بەدەستبهێنێت، ئەگەر هیچ کاندیدێک ئەم زۆرینەیەی بەدەستنەهێنا، ئەوا خولی دووەم لەنێوان ئەو دوو کاندیدە بەڕێوەدەچێت کە زۆرترین
دەنگیان هەیە.