سەردێڕ:

یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

PM:01:10:29/12/2025

908 جار خوێندراوەتەوە

زەنگی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق لێدرا، بەمەبەستی سوێندخواردنی ئەندامانی نوێی بۆ خولی شەشەم، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عامر فایز، وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام پەرلەمان، بڕیاریشە دوای سوێندخواردنی ئەندامان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپیکرد و بەپێی ئەو كارنامەیە بێت كە بەشی راگەیاندنی پەرلەمان بڵاویكردووەتەوە، دانیشتنەكە سوێندخواردنی ئەندامانی خولی شەشەمی یاسادانانی ئەنجومەنەكە لەخۆدەگرێت، پاشان دەستدەكرێت بەدەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی.

سێ کەس خۆیان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە

- هەیبەت حەلبووسی

- سالم عیساوی

- عامر عەبدولجەبار

پێش دەنگدان بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، موسەننا سامەڕایی، بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم کشایەوە لە بەرژەوەندیی هەیبەت حەلبووسی (تەقەدووم).

















گەلەری