سەردێڕ:

بەهۆی بەفربارینەوە رێگایەکی سەرەکی داخرا

AM:11:10:27/12/2025

1012 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای زینی وەرتێ داخرا و رێنمایی شۆفێرانیش دەكرێت نەچن بۆ رێگاكە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شارەوانیی ناحیەی وەرتێ دەڵێت، رێگای زینی وەرتێ بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک داخراوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە بە کەڵکی هاتوچۆ نایەت، بەفربارینیش بەردەوامە.
وتیشی، تەنیا ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسل بە زنجیرەوە دەتوانێت بە رێگاکەدا هاتوچۆ بکات، بەڵام رێگاکە مەترسیدارە و رێنمایی شۆفێران دەکەن رێگاکە بەکارنەهێنن تاکو پاک دەکرێتەوە.
هاوكات ئەم بەیانییە لە حاجی ئۆمەرانیش بەفرێکی باش باریوە، تیمەکانی رێگاوبان هاتوونەتەدەر و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کردووە.












گەلەری