تەنکبوونی قژ و وەرینی بەردەوام چ بەهۆی نەخۆشی یان خواردنی دەرمان و گۆڕانی هۆڕمۆنەکانەوە بێت ڕوودەدات، کە دەکرێت سوود لە پێکهاتە سروشتییەکان وەربگیرێت بۆ چارەسەری ئەم گرفتە.
ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە دوو گیراوەی سروشتیی کردووە کە قژ پڕ دەکەن و ڕێگری لە رووتانەوەی دەگرێت.
گیراوەی یەکەم: ئاوی پیاز
سەلکێک پیازی مامناوەند
کەوچکێکی گەورە هەنگوین
پیازەکە بجنە و بە جوانی بیگوشە بۆ ئەوەی ئاوەکەی لێجیابکەیتەوە، بە جوانی تێکیان بدەیت و بیدە لە بنبێخی سەرت، بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک پێوەی بێت دواتر بە شامپۆی تایبەت بە جۆری قژەکەت بیشۆ، هەفتەی دوو جاردووبارەی بکەرەوە.
گیراوەی دووەم: زەنجەبیل
پارچەیەک زەنجەبیلی تازە
دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون یان زەیتی جۆجۆیا
زەنجەبیلەکە کەرت بکە و بیکەرە ناو زەیتەکەوە، بۆ ماوەی پێنج خولەک جێیبهێڵە، گیراوەکە بدە لەسەرت و بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک مەساج بە سەرت بکە، دوای ٣٠ خولەک بیشۆ.